بەخێر بێن بۆ roshanikurd.com، پلاتفۆرمێکی سەردەمیی فیکری، سیاسی و مەعریفی کە لەسەر بنەمای پڕەنسیپەکانی ڕۆژنامەگەریی ئازاد، پیشەیی و بەپرسیار (لەسەر ڕێبازی نیزامی ڕۆژنامەوانی و دەستوری جیهانی) دامەزراوە. ئامانجی سەرەکیی ئێمە دروستکردنی چەترێکی هاوسەنگە بۆ داکۆکیکردن لە مافە ڕەواکان لە چوارچێوەی دەستووری نێودەوڵەتیدا، دوور لە شۆڤێنیزم و توندڕەویی.
بنەما سەرەکییەکانی کارکردنمان
هەواڵی ڕاست
پابەندبوون بە گواستنەوەی ڕووداوەکان بەبێ دەستکاری و بە چاوی بێلایەنی، پشتبەستن بە سەرچاوەی باوەڕپێکراو و ڕەتکردنەوەی هەواڵی چەواشەکار (فەیک نیوز).
وتاری سیاسی
دابینکردنی سەحنەیەکی کراوە بۆ نووسەران و چاودێران بۆ خستنەڕووی شرۆڤەی قووڵ و واقعبینانە سەبارەت به کێشەی کورد و بارودۆخی ناوچەکە.
لێکۆڵینەوەی ستراتیژی و مێژوویی
ئەرشیفکردن و بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی ئەکادیمی کە ڕیشەی مێژوویی و ئاڕاستە ستراتیژییەکانی پرسەکەمان ڕوون دەکەنەوە.
بەشی ئابووری
گرنگیدان بە هەواڵ و وتاری ئابووری، شیکاریی بازاڕ، هەروەها ناساندنی ژیان و هزری کەسایەتی و فەیلەسووفە گەورەکانی ئابووری لە جیهاندا.
پەرتووکخانە و فرۆشگای خۆڕایی
پێشکەشکردنی کتێبی دیجیتالی بەبێ بەرانبەر بۆ خوێنەران. هاوکات، دەرگامان واڵایە بۆ سەرجەم نووسەران کە دەیانەوێت بەرهەمەکانیان لە ڕێگەی ماڵپەڕەکەمانەوە بەبێ هیچ بەرانبەرێک بۆ فرۆش نمایش بکەن و داهاتەکەی بۆ خۆیان بێت.
ڕاپرسی و گەشەپێدانی زانستی
باوەڕی تەواومان بە ڕای گشتی هەیە؛ بۆیە بەشی ڕاپرسی (Polling) بەهێز دەکرێت و زۆرینەی دەرئەنجامی وتار و لێکۆڵینەوەکان دەگۆڕدرێن بۆ ڕاپرسیی زانستی، لەپێناو پەرەپێدانی هۆشیاریی مرۆڤایەتی و کوردایەتییەکی مۆدێرن.
ڕێزگرتن و فرەیی (Pluralism)
ئێمە ڕێزێکی بێوێنە لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێم، حیزبە دەسەڵاتدار و ئۆپۆزسیۆنەکان، ئایینەکان، نەتەوەکان، فیگەر و توێژەکانی کۆمەڵگا دەگرین. ئازادیی قسەکردن لەم ماڵپەڕەدا لەژێر چەتری پاراستنی شکۆی مرۆڤ و پێکەوەژیاندا دەبێت.
پەیوەندی کردن بە دەستەی بەڕێوەبردن
پێویستی بە وەڵامدانەوە
بۆ ئەو بەڕێزانەی دەیانەوێت وەڵامیان هەبێت، دەتوانن فۆڕمی پەیوەندی پڕبکەنەوە و ژمارەی تەلەفۆن یان ئیمەیڵ دابنێن.
پاراستنی نهێنی و ڕەخنە
بۆ ئەو بەڕێزانەی تەنها کۆمێنت، ڕەخنە یان ئامۆژگاری دەنووسن، تەنها تێبینییەکانیان وەردەگیرێت و پێویست بە دانانی ژمارەی تەلەفۆن و ئیمەیڵ ناکات (پاراستنی نهێنیی بەکارهێنەر).
ماڵپەڕی roshanikurd.com هەنگاوێکی کردارییە بەرەو نووسینەوەی مانفێستێکی نەتەوەیی نوێ؛ مانفێستێک کە لەگەڵ دیپلۆماسیی مۆدێرن و یاسا نێودەوڵەتییەکاندا بگونجێت بۆ گەیشتن بە سەرکەوتنی ڕەها.