ئابووری
نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر دیناری عێراقی لە بەغدا بەرزبووەوە و لە هەولێر دابەزی
ڕۆژی سێشەممە نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلاری ئەمریکی لە بەغدا بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان دابەزی. لە بۆرسەکانی بەغدا نرخەکە گەیشتە 1,541.5 دینار، لە کاتێکدا لە هەولێر کەمێک دابەزی بۆ نێوان 1,541 بۆ 1,540.5 دینار. ئەم گۆڕانکارییانە لەکاتێکدایە کە بانکی ناوەندیی عێراق نرخی فەرمی بە 1,300 دینار بۆ هەر دۆلارێک دیاریکردووە.