هەرێم و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
حکومەتی پزیشکیان بە فەرمی دژایەتی پڕۆژەیاسای 'بەرەنگاربوونەوەی دزەکردن' دەکات
حکومەتی مەسعوود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران، بە فەرمی دژایەتی خۆی بۆ پڕۆژەیاسایەکی پەرلەمان نیشاندا کە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی دزەکردنی هەواڵگریی دەرەکییە. حکومەت ڕایدەگەیەنێت کە پڕۆژەکە مافەکانی هاووڵاتیان پێشێل دەکات، پەیوەندییە ئەکادیمییەکان بەرتەسک دەکاتەوە و دەبێتە هۆی خێراکردنی کۆچی پسپۆڕان و توێژەرانی ئێرانی بۆ دەرەوەی وڵات. سەرەڕای پەسەندکردنی سەرەتایی پڕۆژەیاساکە لەلایەن پەرلەمانەوە، بەرپرسان و شارەزایانی یاسایی هۆشداری لە لێکەوتە نەرێنییەکانی دەدەن.