ئابووری
حەواڵەی دارایی تاراوگەنشینان بۆ ئوردن لە نیوەی یەکەمی ٢٠٢٦دا بە ڕێژەی ١٤٪ بەرزبووەوە
بەپێی داتا فەرمییەکانی بانکی ناوەندیی ئوردن، حەواڵەی دارایی تاراوگەنشینان بۆ ئەو وڵاتە لە نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٦دا بە ڕێژەی ١٤٪ زیادی کردووە و گەیشتووەتە ٢.٥ ملیار دۆلار، کە ئیمارات و ئەمریکا لە پێشەنگی وڵاتانی نێرەردا بوون. لە بەرامبەردا، حەواڵە دەرەکییەکان لە ئوردنەوە بە ڕێژەی ١٥٪ زیادی کردووە و میسر یەکەم شوێنی مەبەستی ئەو حەواڵانە بووە. هەروەها ئوردن بڕی ١٨٨ ملیۆن دۆلاری لە سندووقی نێودەوڵەتیی دراو بەدەستهێناوە و پاکێجێکی هاندانی بە بەهای ١ ملیار دۆلار بۆ پشتگیریکردنی بانکەکان و کەرتی گەشتوگوزار لە کاتی شەڕی ئەمریکا و ئێراندا ڕاگەیاندووە.