بۆرسەی عێراق: 1,312.00 IQD 🏛️ بازاڕی هەولێر: 1,535.00 IQD 🥇 زێڕ 24K: 1,089,180 میسقال 🥇 زێڕ 21K: 953,032 میسقال
🕐 17:45:55
تۆڕی هەواڵی کوردی
کوردی العربية فارسی English
هەرێم و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

هێرشی درۆنی کرایە سەر ئیمارات و دەنگی تەقینەوە لە ناوچەکەدا بیسترا

2026/08/31 - 08:59 • 11 بینین
هێرشی درۆنی کرایە سەر ئیمارات و دەنگی تەقینەوە لە ناوچەکەدا بیسترا
لە پەرەسەندنێکی خێرا و مەترسیداری سەربازیدا، ئیمارات ڕووبەڕووی دۆخێکی هەستیار بووەوە دوای ئەوەی دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە ناوچە جیاوازەکان بیسترا. سوپای ئێران رایگەیاند کە هێرشێکی بە فراوانی بە درۆنی بۆمبڕێژکراو کردووە سەر بنکەی ئاسمانیی المنهاد لە ئیمارات کە هێزەکانی ئەمریکای تێدا جێگیرن، وەک وەڵامێک بۆ هێرشە ئەمریکییەکانی سەر دورگەی لاراک. لە بەرامبەردا، وەزارەتی بەرگری ئیمارات هەواڵی پێكانی بنکەی ئاسمانیی المنهاد بە مووشەک ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند کە هێزە ئاسمانییەکانیان توانیویانە لە ڕێگەی سیستەمی بەرگرییەوە ئامانجێکی نەناسراو و درۆنێکی ئێرانی لە سەروو ئاوە هەرێمییەکانەوە بخەنە خوارەوە و تێکشکێنن. حکومەتی ئیمارات جەختی لەوە کردەوە کە هێزە چەکدارەکانی لە ئامادەباشی تەواودان بۆ پاراستنی سەروەری و ئاسایشی نیشتمانی وڵات. ئەم گرژییە ناوچەیییە نوێیە ترسی لای کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دروستکردووە سەبارەت بە فراوانبوونی بازنەی پێکدادانەکان لە کەنداوی فارس و تێکچوونی دۆخی ئاسایشی وزە و ناوچەکە.
گەڕانەوە بۆ سەرەکی

تۆڕی هەواڵی کوردی | سەرجەم مافەکان پارێزراون © 2026