ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتیی رۆیتەرز بڵاوی کردەوە کە تیمی دۆناڵد ترەمپ و یاریدەدەرانی لە کۆشکی سپی خەریکی داڕشتنی پلانێکی نوێن بۆ بەرزکردنەوەی ڕێژەی پەرەسەندنی سەربازی دژی ئێران، ئەوەش دوای تەواوبوونی هەڵبژاردنە نیوەییەکانی ئەمریکا. بەپێی زانیاریی سەرچاوە ئاگادارەکان، پلانەکە لە ئێستادا لە قۆناغی ئامادەکاردایە، بەڵام بۆ خۆپاراستن لە هەر زیانێکی سیاسی پێش هەڵبژاردنەکان، کارکردن بەو پلانە دواخراوە و تەنها پشت بە سزا ئابوورییەکان دەبەسترێت. ئەم هەواڵە لە کاتێکدا دەبێتە باسی گەرمی ناوەندە سیاسییەکان کە دیموکراتەکان هەڵمەتێکی فراوانیان دژی سیاسەتەکانی ترەمپ لەسەر دۆسیەی ئێران دەستپێکردووە [رۆیتەرز](https://www.reuters.com)