بۆرسەی عێراق: 1,312.00 IQD 🏛️ بازاڕی هەولێر: 1,535.00 IQD 🥇 زێڕ 24K: 1,089,180 میسقال 🥇 زێڕ 21K: 953,032 میسقال
🕐 18:21:28
تۆڕی هەواڵی کوردی
کوردی العربية فارسی English
هەرێم و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

شاندێکی قەزای خانەقین داواکارییەکانیان پێشکەشی سەرۆک کۆمار دەکەن

2026/09/01 - 22:53 • 19 بینین
شاندێکی قەزای خانەقین داواکارییەکانیان پێشکەشی سەرۆک کۆمار دەکەن
شانـدێک کە پێکهاتووە لە هێزە سیاسییەکانی کوردستان و کەسایەتی و چالاکوانانی شاری خانەقین، سەردانی بەغدایان کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا لە قۆشکەی سەلام، پێکهاتەی داواکارییەکانی خۆیان پێشکەشی سەرۆک کۆمار کرد. ئەم شاندە داواکارییەکانیان لە چەند خاڵێکدا چرکردووەتەوە کە گرنگترینیان بریتین لە بەڕێوەبردنی دۆسیەی ئەمنی لەلایەن هێزە فەرمییەکانەوە، پێکهێنانی کارگێڕییەکی مەدەنی هاوبەش بۆ دۆسیەی سەربازی لە خانەقین و ناوچەکانی ماددەی ١٤٠، هەروەها هەروە شاندنەوەی بڕیاری بە قەزاكردنی ناحیەکانی قەرەتەپە و جەلەولا. جگە لەم خاڵانە، داواکان بریتی بوون لە تەرخانکردنی بودجەی تایبەت بۆ ئاوەدانکردنەوەی خانەقین، ڕاگرتنی گواستنەوەی کارتی نیشتمانی و دابەشکردنی خۆراک، و دابینکردنی هاوسەنگی لە پۆستە کارگێڕییەکانی پارێزگای ديالى [بغداد اليوم](https://example.com)
گەڕانەوە بۆ سەرەکی

تۆڕی هەواڵی کوردی | سەرجەم مافەکان پارێزراون © 2026